بەرشەلۆنە دیداری مایۆركای هەیە

وەرزش
11:08 - 2023-09-26


لە ئیسپانیاش ئەمشەو كاروانی یاریەكانی جەولەی حەوتەمی لالیگا بەڕێدەكەوێت و تێیدا سەعات 10ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولەكە دوای بردنەوە گرنگ و ریمۆنتادا مێژوویەكەی بەرامبەر بە یانەی سێلتاڤیگۆی میوانی، روودەكاتە دەرەوەی یاریگاكەی خۆی و لەوێشدا رووبەرووی یانەی ریاڵ مایۆركای خاوەن یاریگا و هاندەر دەبێتەوە.. لە ئێستادا یانەی بلوگرانا بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لووتكەی ریزبەندی خولەكەی گرتوە، بە جیاوازی خاڵێكیش لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدی ركابەریەوە دەبینرێت، لە بەرامبەردا یانەی ریال مایۆركا ئەنجامەكانی وەكو پێویست نیە و لە كۆی شەش دیداری رابردوویدا تەنها لە یەك بۆنەدا سەركەوتنی نوسیوەتەوە، لە دوو یاریشدا یەكسانبوونی تۆماركردوەو لە سێ تاقیكردنەوەی دیكەشیدا شكست بەرۆكی گرتوە، لە ئێستاشدا بە كۆكردنەوەی 5 خاڵ لە خانەی شانزەیەمی ریزبەندی خولەكە دەبینرێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP