لایپزیگ و مان سیتی شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن

وەرزش
14:45 - 2023-10-04

لایپزیگ و مان سیتی شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌ن

ئاماده‌كردن و نوسینی – ئاكۆ بیبانی 

له‌ یارییه‌كی پڕ له‌ ململانێ به‌یه‌ك گه‌یشتنی یانه‌كانی لایپزیگی ئه‌ڵمانی و مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزییه‌، كه‌تیپه‌كه‌ی پیپ گواردیۆلا هه‌وڵده‌دات پارێزگاری بكات له‌ نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌سه‌ركه‌وتووی بڕی كاتێك بردنه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م یاریدا نوسیوه‌، له‌ دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا سیتیزن ڕوو ده‌كاته‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له‌وێشدا ده‌بێته‌ میوانی لایپزیگ، هه‌ردوو یانه‌ چوار جار به‌ره‌نگاری یه‌كتربونه‌ته‌وه‌، له‌ دوو یاریدا یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌رچی یانه‌ی لایپزیگه‌ ته‌نها یه‌ك جار توانیوێتی شكست به‌ مانچسته‌ر سیتی بهێنێت، یارییه‌كی نێوانیان به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتوه‌، له‌و یارییه‌دا و وه‌ك هه‌میشه‌ چه‌كی كاریگه‌ری گواردیۆلا و یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ ئیرلینگ هاڵاندی هێرشبه‌ره‌، گواردیۆلا پێكهاته‌كه‌ی تۆكمه‌و به‌هێزه‌و شه‌ڕی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كات له‌گه‌ڵ لایپزیگ كه‌ له‌ ئێستادا هه‌ردوو یانه‌ به‌هاوبه‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می گروپی حه‌وته‌میان داگیركردوه‌، نرخی ته‌واوی یاریزانه‌كانی یانه‌ی مان سیتی له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، یه‌ك ملیار و 18 ملیۆن یۆرۆیه‌ به‌راورد به‌ یانه‌ی لایپزیگ كه‌ نرخی یاریزانه‌كانی ته‌نها 403 ملیۆن یۆرۆیه‌ جیاوازییه‌كی زۆر له‌ نێوانیان هه‌یه‌ ته‌نها نرخی هالاند له‌ مێركاتۆ 180 ملیۆن یۆرۆیه‌ .

له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و تاكو یارییه‌كه‌ی وڵفه‌ر هامتۆن تامی هیچ شكستێكی نه‌كردبوو له‌ ئێستاشدا له‌سه‌ر عه‌رشی پریمه‌رلیگ دانیشتوه‌ به‌ 18 خاڵ.

هه‌رچی یانه‌ی لالیپزیگه‌ له‌ دوای شه‌ش هه‌فته‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیای داگیركردوه‌ به‌ چوار بردنه‌وه‌و یه‌كسانبوونێك و شكستێك، خاوه‌نی 13 خاڵه‌.

یارییه‌كه‌ش سه‌عات 10 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر یاریگای رید بۆڵ ئارینا به‌رێوه‌ده‌چێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP