دوا بە دوای تەواو بوونی دیداری نێوان ناپۆلی و ریاڵ مەدرید، كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە بردنەوەی تیپەكەی كردوو ووتی: یانەی ناپۆلی یەكێكە لە بەهێزەكانی ئەوروپا بۆیە لە كاتی یاریەكەدا دووچاری چەندین زەحمەتی بوینەوە.
ئەنچیلۆتی ووتیشی: جۆد بیلینگهام یاریزانێكی نایابە و لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆری هاوڕێی دووانەیەكی مەترسیدار دروست دەكەن بۆ سەر تیپی بەرامبەر.
ئاماژەی بەوەش كرد: ئەوەی بیلینگهام پێشكەشی دەكات چاوەڕوان كراوە، چوونكە یاریزانێكی كامڵە و داهاتوویەكی پرشەنگداری دەبێت، لە كۆتایی قسەكانیدا كارلۆ تیشكی خستە سەر كیپای گۆڵپارێز و راگەیاند، كیپا ئاستی بەرز پێشكەش دەكات، بەڵام تەنها كێشە بۆ كیپای گۆڵپارێز تۆپە بەرزەكانە كە دەبێت هەرچی زوە پەرە بە بەهێزكردنی ئەو خاڵەی بدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP