بۆ جارێكی تر جۆد بیلینگهامی ئینگلیزی پیشڕەوی یانەی ریاڵ مەدریدی كردوو لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و بەرامبەر بە هاندەرە بێ شوومارەكەی یانەی میرینگی، سێ خاڵی ئەم جەولەی لالیگای بەخشیە شاهانەییەكان.. سەرەتا لە دەقیقەی 9دا جۆد بیلینگهامی ئینگلیزی لە ناوچەی سزا تەراتێنی بە هێڵی بەرگری یانەی ئۆساسۆنای میوانی كردوو دەستپێكی ناونیشانی دیدارەكەشی بەناوی شاهانەیەكان نوسیەوە.. یانەی ئۆساسۆنا پێویستی بە 42 دەقیقە هەبوو تا بە شووتێكی بەهێز ووڵامی گۆڵەكەی بیلی ئەستێرە بداتەوەو تۆپەكەش ئامانجی خۆی نەپێكا.. لە دەستپێكی نیوەی دووەمیشدا خۆسیلۆی هێرشبەر بە شووتێكی تر هەڕەشەیەكی مەترسیداری لە تۆڕی گۆڵەكەی یانەی ئۆساسۆنای میوان كردو ئەوەیش بێ بەرهەم بوو.. تا لە دەقیقەی 54دا بیلینگهامی ئەستێرە گەڕایەوەو دووەم گۆڵی خۆی و یانەی ریاڵ مەدریدی تۆماركرد و هاندەرانی هێنایە سەر پێ.. لە دەقیقەی 57یشدا كیپای گۆڵپارێز بوە دیوارێكی پۆڵاین لە بەردەم شووتێكی ئاگرینی یانەی ئۆساسۆنای میوان و تۆپەكەی كردە دەرەوەی یاریگا.. لە دەقیقەی 65دا ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی.. گۆڵپارێزەكەی یانەی ئۆساسۆنایشی بڕی و ئنجا گۆڵی سێیەمی مەلەكییەكانی پێ تۆماركرد.. لە دەقیقەی 69دا ڤینی ئەستێرە بە شێوەیەكی هونەری زۆر ناوازە كۆنترۆڵی تۆپەكەی كرد، پاشان پێدانێكی ئاڵتوونی گەیاندە خۆسیلۆی هێرشبەر و ناوبراویش زۆر ژیرانە گۆڵی چوارەمی یانەی ریاڵ مەدریدی خاوەن یاریگا و هاندەری پێ تۆماركرد...
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP