رۆبلێفی روسی گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی

وەرزش
16:11 - 2023-10-08

لە یارییەكانی قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی چانگەهای چینی بۆ ئاستی پیاوان، كوینتن هلیسی فەرەنسی و ئەندرێ‌ رۆبلێفی روسی روبەروی بەرەنگاری یەكتر بونەوە، لە دیدارەكەدا، رۆبلێفی روسی زۆر بە باشی دەدرەوشایەوە و ئاستێكی تەواو نمونەی بەرزی پێشكەش دەكرد، سەرنجی تەواوی هاندەرانی بۆ خۆی راكێشابوو، لە تۆماركردنی خاڵەكاندا زۆر لێهاتوو بوو، تا لە كۆتایدا بە 2 كۆمەڵەی بێ وەڵام توانی براوە بێت و خاڵی كۆمەڵەكانیش بریتی بوون لە: 7 بەرامبەر بە 5 و 6 بەرامبەر بە4، بەم بردنەوەیەش ئەندرێ‌ رۆبلێفی روسی توانی خۆی بگەیەنێت بە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP