په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ بۆ 2023ی ئاشكرا كرد و خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌خشێت به ژینا ئه‌مینی، كچه كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه 16ی ئه‌یلولی 2022 له دوای ده‌ستگیركردن و پاشان ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌خلاقه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ژینا ئه‌مینی بوه‌ته ره‌مزێك بۆ هه‌مو ژنانی "به‌هێز و بوێر"ی ئێران، كه له‌دوای گیان له‌ده‌ستدانی خۆپیشاندان له ژێر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" له سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌ستیپێكرد، ئه‌وان خه‌باتیان بۆ مافه مه‌ده‌نییه‌كان بۆ هه‌مو ژنان و كۆتاییهێنان به سته‌م و جیاكاری كرد.
له‌دوای گیان له ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی به‌رپابونی خۆپیشاندان له دژی گیان له ده‌ستدانی, ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ره‌تیانكرده‌وه به‌هۆی لێدانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
بڕیاره ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی ساخارۆڤی ئه‌مساڵ بۆ ئازادی بیركردنه‌وه له كاتی كۆبونه‌وه‌ی گشتی له ستراسبۆرگ، له 13ی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP