دوای ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی میسر و ئیسرائیل بۆ کردنەوەی دەروازەی (رەفەح)ی نێوان میسر‌و فه‌له‌ستین به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاواكاریی مرۆیی بۆ ناوچه‌ی غه‌ززه، یەکەم كاروانی ئه‌و هاوکارییانه گەیشتە شاره‌كه.
به‌پێی میدیاكانی میسر، بڕی ئه‌و هاوکارییانە دەگاتە هەزاران تەن، بەشێکی زۆرشی لە ناوخۆی میسر ئامادەکراون، به‌شێكی دیكه‌شی له هاوكاریی نێودەوڵەتیی پێكدێت.
میدیاکانی ئیسرائیلش ده‌ڵێن، پرۆسەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بۆ کەرتی غەززە لەژێر چاودێریی و کۆنترۆڵی ئیسرائیل و ئەمریکاو میسردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP