وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن پارێزگاری لۆرکا لە ئیسپانیا پێشوازیان لێکرا

عێراق
20:21 - 2023-10-24


ئەمڕۆ سێ شەممە 2023/10/24 لەچوارچێوەی دیدار و کۆبونەوەکانی وەفدی هەرێم، بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی و بەهاورێیەتی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ،بەهەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و دامەزراوەی ژووری بازرگانی ئیسپانی - عێراقی ، لەلایەن پارێزگاری لۆرکا پێشوازیان لێکرا،لەم دیدارەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان کرا، بە تایبەتی لەبوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی.

لە ڕێورەسمی ئەم پێشوازییە گەرمەدا وێرایی سوپاسکردنی پارێزگاری لۆرکا، وەفدەكە بەفەرمی بانگهێشتی پارێزگاری لۆرکایان کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە سوود لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ببینن و بەشداری بکەن لە ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و پێشخستنی جولەی ئابوری و پیشەسازی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆری ئەزموونی نێوان وەبەرهێنەرانی ناوخۆی هەرێم و ولاتی ئیسپانیا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP