سودانی: تاكۆتایی ئه‌مساڵ مانگانه‌ 700 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ مووچه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

عێراق
21:05 - 2023-10-24

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌منزیكانه‌ برێكی دیكه‌ی پاره‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

محه‌مه‌د شیاع سودانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی ئاشكرا كرد، له‌كاتێكدا دان به‌ پێویستی سزای یاسایی توند به‌رامبه‌ر به‌ قاچاغچییه‌كانی دراو ده‌نێت

سه‌باره‌ت به‌ پشكی كوردیش له‌بودجه‌، سودانی باسی له‌وه‌كرد، به‌منزیكانه‌ وه‌فدی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ست به‌ پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌و تا كۆتایی ئه‌مساڵ مانگانه‌ 700 ملیار دینار بۆ موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و له‌مانگی 12ی ئه‌مساڵیشدا پاكتاوی دارایی له‌ نێوان هه‌ردولادا ده‌كرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP