رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری منداڵان (یونیسێف) ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕو ململانێكان له غه‌ززه ڕۆژانه زیاتر له 400 منداڵ له غه‌ززه بریندار بون یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
یونیسێف له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، له ماوه‌ی 18 ڕۆژی ڕابردودا، له ئه‌نجامی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، 2 هه‌زار و 360 منداڵ كوژراون و 5 هه‌زار و 364 منداڵیش برینداربون.
به‌پێی ئاماری یونیسێف، ڕۆژانه زیاتر له 400 منداڵ له غه‌ززه بریندار ده‌بن یان ده‌كوژرێن.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له سه‌ره‌تای په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكانه‌وه زیاتر له 30 منداڵی ئیسرائیلی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP