ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر سێ پرسی گرنگ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عیراق ده‌كات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق باسمان له كێشه‌ی ته‌رخانكردنی دارایی بۆ كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی ته‌شغیلی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد كه پێشتر گرێبه‌ستی كاتی بوون و له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه گه‌ڕانه‌وه‌و كرانه گرێبه‌ستی ته‌شغیلی پشتنه‌ست به ماده‌ی ٦٧ی یاسای بودجه‌ی گشتی".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا گفتوگۆمان كرد سه‌باره‌ت به بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاسه‌وانانی ئه‌منی كۆمپانیای نه‌وتی باكور پشتبه‌ست به ماده‌ی ٦٦ی یاسای بودجه‌ی گشتی ئه‌وانه‌ی پێشتر گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌پێی وه‌ڵامی وه‌زیری دارایی وه‌ك وه‌زاره‌ت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتن بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "باسمان له كێشه‌ی ده‌رچووانی به‌شه پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان له زانكۆكانی هه‌رێم و دانیشتووی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له خولی ٢٠٢٠-٢٠٢١ كرد كه هێشتا دانه‌مه‌زراون، وه‌زیری دارایی جه‌ختیكرده‌وه كه دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌رچووانه له‌سه‌ر خواست و پێداویستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه به راژه‌كانیان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP