گروپێك به‌ناوی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عیراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاویكرده‌وه و رایگه‌یاندوه: چه‌كداره‌كانیان به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ته‌نیشت فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هه‌ردوو هێرشه‌كه‌ش ئامانجی خۆیان پێكاوه .
ئه‌و گروپه یه‌كێكه له گروپه چه‌كدارییه‌كان و دوای پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل له هێرشه‌كه‌ی بۆسه‌ر غه‌ززه، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عیراق و سوریا ده‌ستپێكردووه و له هه‌فته‌ی رابرووشدا لانیكه‌م ١٥ جار بنكه‌كانی ئه‌مریكایان له‌و دوو وڵاته كردووه‌ته ئامانج.
هاوكات لۆید ئۆستین وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دوو دامه‌زراوه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێرانیان له رۆژهه‌ڵاتی سوریا كردووه‌ته ئامانج .
وتیشی: هێرشه‌كان له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌وه كراونه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق و سوریا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP