عه‌میدی خانه‌نشینكراو عه‌دنان كینانی شاره‌زای بواری ئه‌منی ڕایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر سه‌رتاپای دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراقی گرتوه‌ته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه زۆره‌ش، بۆ ده‌ستێوه‌ردانی حزب له‌كاروباره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌دنان كینانی ڕاشیگه‌یاند، گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار له‌ناو دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه راگه‌یه‌ندراوه، پێمانــوایه زۆر كه‌مه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و پشكی حزبییه‌وه‌یه له‌كاره‌كانی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان، له‌كاتێكدا دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی ده‌بێت دووربـێت له‌هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی سیاسی.
ڕوونیشیكرده‌وه، كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلدان له‌به‌شه ئه‌منییه جیاوازه‌كاندا زۆر گه‌وره‌ن، هه‌روه‌ها حاڵه‌تی بێزاركردن و هه‌رەشه‌كردن له‌زۆرێك له‌هاوڵاتییان هه‌یه، بۆیه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه پێویستی به‌هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی وێـنه‌و ناوبانگی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP