به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایانگه‌یاند، فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بۆ ئه‌و هێزانه‌ی له عێراق و سوریا جێگیركراون ده‌رچووه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له ناوخۆی ئه‌و دو وڵاته‌دا، به‌تایبه‌ت بۆ به ئامانجگرتنی ئه‌و ناوچانه‌ی هێرشه‌كانیان لێوه ئه‌نجامده‌درێت .
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیانه ره‌تیانكردۆته‌وه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكرێت، راشیانگه‌یاندوه، فه‌رمانه‌كانی بایدن كه دوێنێ هه‌ینی ده‌رچوونه، دوای ئه‌وه دێ كه هێرشه‌كان زیادیانكردوه و بنكه ئه‌مریكییه‌كانیان له سوریا و عێراق به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كراونه‌ته ئامانج .
ئاشكراشیانكردوه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌كانی F-16 و F-15 بۆ به ئامانجگرتنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌كانیان تێدا ئاڕاسته ده‌كرێن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP