هاوپه‌یمانی فه‌تح: هه‌ندێك لایه‌ن به‌ پشتیوانی ده‌ره‌كی كار بۆ لاوازكردنی حكومه‌ت ده‌كه‌ن

عێراق
21:08 - 2023-10-28

عه‌لی فه‌تلاوی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند: هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆ به‌ پیلان و پشتیوانی چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌كی جموجۆڵێكیان ده‌ستپێكردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی لاوازكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م كاره‌كانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پیلان و به‌رنامه‌یان داڕشتووه‌.
وتیشی: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان كه‌ پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانییه‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پیلان و پشتیوانییه‌ ده‌ره‌كییانه‌یه‌، داواشیان لێده‌كه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ نه‌بنه‌ داره‌ ده‌ستی دوژمنانی عیراق، چونكه‌ باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP