هۆڵه‌ندا داواكاریه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی ده‌كات له‌عێراق و ده‌ڵێت، هه‌رچی زووه شاره‌كانی عێراق به‌جێبهێڵن و ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .
به‌پێی په‌یامێكی به‌په‌له‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا كه‌ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه داوا له‌هاوڵاتییانی خۆی ده‌كات، هه‌رچی زووه شاره‌كانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق جێبهێڵن .
له‌و په‌یامه‌یدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا شاره‌كانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراقی به‌زۆنی سوور ناوبردوه‌و، هه‌رێمی كوردستانیشی به‌پرته‌قاڵی وێنه كردوه، بۆ ئه‌وه‌ش نوسیویه‌تی، به‌هۆی ڕوداوه‌كانی غه‌ززه‌وه خۆپیشاندان له‌شاره سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌گه‌ری دروستبوونی توندوتیژی‌و به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵك و لایه‌نه ڕۆژئاواییه‌كان هه‌یه، دۆخی ئه‌منی عێراقیش ده‌كرێت له‌ناكاو تێكـبچێت، هه‌ر بۆیه داواده‌كه‌ین هاوڵاتییه هۆڵه‌ندییه‌كان ده‌ستبه‌جێ عێراق به‌جێبهێڵن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌كه له‌ئه‌مریكاو كه‌نه‌داو ئه‌ڵمانیاو چه‌ند وڵاتێكی تر داوایان له‌هاووڵاتییانیان كردبوو گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌عێراقیشن وڵاته‌كه جێبهێڵن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP