دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌سه‌ندكرد، به‌مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان، عیراق ده‌نگی به‌بڕیاره‌كه نــه‌دا، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری ده‌نگـنه‌دانی عیراقی به‌و بڕیاره ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی عیراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی شــه‌ڕو گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانه به‌كه‌رتی غه‌ززه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره بۆ ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكرا، چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تێدایه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه‌یه، كه‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ساڵانی ڕابردوودا ده‌ریكردوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، بۆیه ده‌نگیان پێ نه‌داوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP