موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و چاودێری دارایی، رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقه‌وه بێت.
وتیشی: وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بووه، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێویستی به رێكاری دارایی و پێداچوونه‌وه به ناوی فه‌رمانبه‌راندا هه‌یه و ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت.
ئاشكراشی كرد: له قۆناغی یه‌كه‌مدا مووچه‌ی نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناریش بۆ هه‌رێم چاره‌سه‌رێكی كاتییه‌و به قه‌رزه له‌ڕێی بانكه‌كانه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP