هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو محه‌مه‌دی ماملێ ژیانئاوایی كرد

کلتور
07:33 - 2021-02-18

سه‌عات 3ی به‌ره‌به‌یانی به‌یانی ئه‌مڕۆ 18ی 2ی 2021،  خاتوو ئامین مه‌ولودیان هاوسه‌ری هومه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردوی كورد محه‌مه‌دی ماملێ له‌ته‌مه‌نی 84ی ساڵیدا له‌شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وریا ماملێ له‌باره‌ی كۆچی دایكی له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌: خاتوو ئامین مه‌ولودیان هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردوی كورد كۆچی له‌ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ده‌شڵێت: خاتوو ئامین كچی ئه‌فسه‌رو فه‌رمانده‌ی به‌ناوبانگی كۆماری كوردستان كاپتن محه‌مه‌د مه‌ولودیانه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌حه‌مه‌دی مه‌ولوده‌ چرچه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP