مێسی لە تەمەنی یانزە ساڵیدا بوە، خەونی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتوونی هەبوە

وەرزش
15:38 - 2023-10-31

مێسی لە تەمەنی یانزە ساڵیدا بوە، خەونی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتوونی هەبوە

ئامادةكردن و نوسينى – هةلَويَست زوهيَر

لیۆنێل ئەندرێس مێسی، ئەو یاریزانەی خاوەن فەلسەفەیەکی سادەیەو دەڵێت: خۆت ماندوو بکە، هەرگیز کۆڵ مەدە، لوتبەرز مەبە و خەونەکانت بکە بەڕاستی، لیۆی ئەفسانە مناڵێکی گۆشەگیری خێزانەکەی بوو، بەڵام هەمیشە خاوەنی بۆ چوونی تایبەت بوو، چەندین جار لە قوتابخانە، نەدەچوە وانەکانیەوە و خۆی و تۆپەکەی لە گۆڕەپانی خوێندگەکەیدا، سەرقاڵی ئەنجامدانی یاریکردن دەبوو، کوڕە ئەرژەنتینیەکە لەسەرەتادا تەنها خەونی یاریکردن بوو لە یانەی نیوێڵز هاوشێوەی باوک و براکانی، بەڵام لەناکاو هەموو شتەکان گۆڕان و دەبوو بە بەڵێ یاخود نەخێر، ژیانی پیشەگەر بوون هەڵبژێرێت، سەرەتای دەرکەوتنی لە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیزەوە بوو، تا دواتر گەشتی وڵاتی ئیسپانیای کرد و پەیوەندی بە ئەکادیمیای لاماسیای تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد، لەگەڵ یەکەم مەشقیدا لەگەڵ ئەکادیمیا تایبەتەکەی بلوگرانا، سەرنجی هەموانی بۆ خۆی ڕاکێشا و دواتر بوو بە یاریزانی تیپی سێیەمی یانەکەی، تا کار گەیشت بەوەی بەهۆی لێهاتوی و ئاست بەرزیەوە بانگهێشتی تیپی یەکەم کرا و بۆ ماوەی ١٧ ساڵ لە تیپی یەکەمی یانەکە یاریی کرد و هەروەها ٢١ ساڵ کوڕی یانەی بەرشەلۆنە بوو، بەرشەلۆنە یاریی دەکرد لیۆ گۆڵی دەکرد، بەرشەلۆنە یاریی دەکرد مێسی ڕیکۆرد و ژمارەی نوێی تۆمار دەکرد، لە ماوەی یاریکردنیدا چەندین  نازناو و خەڵاتی تاکە کەسی و بە کۆمەڵی بەدەستهێناوە، هەر کاتێک یاریزانە ئەرژەنتینەکە دەردەکەوت هەموانی دەحەپەساند بە جوڵە و نمایشە ناوازەکانی، مێژویەکی نوێی لە چەرخی تۆپی پێدا دەنوسیەوە، هەمیشە و بەردەوام خۆشی بە هاندەرانی و عاشقانی تۆپی پێ دەبەخشی، لەگەڵ ئەو یانانەی یاریی بۆ کردن، چەندین نازناوی بۆ بردنەوە، لەو خولانەی یاریی دەکرد زۆرترین گۆڵی تۆمار دەکرد، زۆرترین ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی دەکرد، هەر لەسەر فەلسەفە تایبەتیەکەی خۆی، کۆڵی نەدا تا نازناوی جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەدەستهێنا، سەرباری ئەوەی چەندین جار تووشی دڵتەنگی گەورە بوو، لیۆنێل مێسی کاتێک تەمەنی یانزە ساڵان دەبێت، بە رۆدریگۆی برای دەڵێت: براکەم دەمەوێت ڕۆژێک بێت بگەم بە لوتکەی ئاست بەرزی و خەڵاتێکی تۆپی ئاڵتوونی بەدەست بهێنم، براکەشی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: تۆ دەتوانیت ئەو کارە بکەی، بەڵام دەبێت بەردەوام بیت، ئیدی لیۆ بەردەوام دەبێت و لە ساڵی ٢٠٠٨ - ٢٠٠٩ یەکەم خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بەدەست دەهێنێت، بەڵام لیۆ کۆڵ نادات و تا ساڵی ٢٠٢٣ حەوت شاکاری دیکەی لەو چەشنە دووبارە دەکاتەوە و هەشت تۆپی ئاڵتوونی بەدەست دەهێنێت، کە نە هیچ یاریزانێک و نە هیچ وڵاتێک نەیتوانیوە ئەو ژمارە تۆپە ئاڵتونیە بباتەوە، لە کۆتایدا دەمەوێت بپرسم، ئێستا کاتی ئەوە نییە بە لیۆنێل ئەندرێس مێسی بوترێت باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ؟

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP