ڕكابه‌رییه‌كانی چامپیۆنزلیگ پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه .
ئاكۆ بیبانی
هه‌فته‌یه‌كی نوێ له ڕكابه‌رییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و له گرنگترین یاریدا سبه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی به هیوای دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی یاری چوون به‌ره‌نگاری یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی ده‌بێته‌وه ، له یاری چووندا یانه پاریسیه‌كه له نێو یاریگای باخچه‌ی شازاده‌كان به ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به سێ گۆڵی خاوێن بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ركردبوو ، ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وێت له سانیسرۆش به‌سه‌ركه‌وتن شاد بێت ، هه‌رچی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه به دوای تۆڵه‌دا ده‌گه‌ڕێت به هۆی ئه‌وه‌ی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و له گروپی شه‌شه‌مدا حاڵی خراپه و له سێ یاریدا ته‌نها دوو یه‌كسانبوونی هه‌یه و خاوه‌نی دوو خاڵه و له دواین پله‌ی ریزبه‌ندی گروپه‌كه ده‌بینرێت .
له خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌شی چوار یارییه تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردوه ، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له كاتی شكستی میلان له‌سه‌ر ده‌ستی ئیمپاپێ و هاورێكانی ، ئه‌وا راسته‌وخۆ پیۆلی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه ئیتاڵیه‌كه دوورده‌خرێته‌وه ، هه‌رچی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه خاوه‌نی شه‌ش خاڵه لوتكه‌ی گروپه‌كه‌ی گرتوه .
له‌سه‌ر یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارك و له یارییه‌كی به‌هێزدا بروسیا دۆرتمۆند میوانداری نیوكاسڵ یونایتد ده‌كات ، له یاری چووندا یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به گۆلێكی خاوێن بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ركردبوو ، بۆ ئه‌و یارییه‌ش بروسیا دۆرتمۆند هه‌وڵده‌دات سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و دڵی هانده‌ره سه‌ر شێته‌كانی ئاشت بكاته‌وه كاتێك له كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیا خراپ تێكشێنرا .
له گروپی هه‌شته‌میشدا یانه‌ی به رشه‌لۆنه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گروپه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ و سێ بردنه‌وه هه‌وڵده‌دات به‌رامبه‌ر به شاختار سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی شانزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، هه‌رچه‌نده دوور له یاریگا و هانده‌رانی خۆی یاری ده‌كات و زۆرێك له‌ئه‌ستێره‌كانی ئاماده‌ی ئه‌و یارییه ده‌بن ، شاخاتاریش هه‌وڵده‌دات سود له یاریگا و هانده‌ره‌كانی وه‌ربگرێت و به‌رشه‌لۆنه ڕووبه‌رووی یه‌كه‌م شكست له چامپیۆنزلیگ بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی و پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له ئه‌ركێكی ئاساندا و له‌سه‌ر یاریگای ئیتیحاد پێوازی له یانه‌ی یۆنگ بۆیزی سویسری ده‌كات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP