هێزە ئەمنییەكان له شاری زاخۆ رێگرییانكرد لە ژمارهیهك تیمی راگەیاندن رووماڵی گردبوونەوەیهكی هاوڵاتییان بکەن.
سەنتەری میترۆ ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی تشرینی دووەم، لە قەزای زاخۆ هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك رێگەیان نەداوه پەیامنێرانی ( ئێن ئاڕتی، روداو، كوردسات، كەناڵ 8، 964+) گردبونەوەی هاووڵاتییانی 11 گوند لەبەردەم "كێڵگە نەوتییەكانی (تاوكێ)ی سەر بەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، روماڵ بكەن.
وەحید سندی بەسەنتەری میترۆی راگەیاندووه:" بەشێك لە هاوڵاتیانی 11 گوندی ناوچەی دەوروبەری كێڵگە نەوتییەكانی تاوكێ لەلایەن كۆمپانیاكانەوە گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، ئەمە دووهەمین جارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی رێكدەخەن و داوادەكەن بچنەوە سەر كارەكانیان بەڵام وەڵامیان نادەنەوە."
ئەو كاتەی تیمی ئێن ئاڕتی و 964+ بەرەو زاخۆ گەڕاونەتەوە، تیمەكانی ( روداو، كوردسات، كەناڵ 8 لە بازگەی تاوكێی رێگریان لێكراوە بەرەو گردبونەوەكە بچن بۆ روماڵكردن پێان ووتون " قەدەغەیە بگەڕێنەوە".
ههر لهو بارهیهوه رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ههر ئهمڕۆ راگهیهندراوێكی بڵاوكردووهتهوه دهڵێت:" بەداخەوە ئەمڕۆ جارێکی تر لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە سنووری بادینان رێگری لە ئازادی راگەیاندن کراو ھێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە پێنج تیمی راگەیاندن کرد، کە بریتی بوون لە پەیامنێرو وێنەگر و تیمی راگەیاندنی ھەریەکە لە کەناڵەکانی ( رووداو، کوردسات نیوز، ئێن ئاڕتی، کەناڵ ٨، دەزگای ٩٦٤+) کە بە نیازبوون بۆ رووماڵکردنی گردبونەوەی ھاووڵاتیانی یازدە لادێی سنوورەکە لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەستیانگرت بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانی بەشێک لە وێنەگران.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهی ئهو رێكخراوهدا هاتووه:" بەناوی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، دووبارە سەرکۆنەی ئەم رێگریکردنە دەکەین چونکە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ھاوڵاتیان بە یاسا رێگە پێدراوە و روماڵکردنی یاساییە."
داواشی لە پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان كردووه، لێپێچینەوە لە پێشێڵکاری ھێزە ئەمنییەکان بکەن و کەشێکی پڕ لە ئازادی و ئاسووەیی لە ناوچەکەدا فەراھەم بکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP