ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،"دوای تێپه‌ڕ‌بوونی زیاتر له نۆ ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماری تیرۆرستانی داعش و جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان، هێشتا زیاتر له 160 هه‌زار هاووڵاتی ده‌ڤه‌ره‌كه له كه‌مپی ئاواره‌كاندان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ره‌خساوه بگه‌ڕ‌ێنه‌وه زێدی خۆیان، تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ دۆخی شه‌نگال به‌شداریكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له ئیداره خۆجێیه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال".
زیاتر له 160 هه‌زار هاووڵاتی شه‌نگال تائێستاش نه‌گه‌ڕ‌اونه‌ته‌وه زێدی خۆیان
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وتارێكدا كه له به‌شی وتار له kirkuktv.net بڵاوكراوه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت: "له دوای تێپه‌ڕ‌بوونی زیاتر له نۆ ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماری تیرۆرستانی داعش و جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان، هێشتا زیاتر له 160 هه‌زار هاووڵاتی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال له‌كه‌مپی ئاواره‌كانن له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له پارێزگای دهۆك ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و به‌هۆی كۆمه‌ڵێك له‌مپه‌ر و به‌ربه‌سته‌وه ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه بگه‌ڕ‌ێنه‌وه زێدی خۆیان".
"هێشتا قائیمقامییه‌تی شه‌نگال له ته‌نیشت شاری دهۆكه و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی قه‌زای شه‌نگال كه بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌سمی پێویستی ئیمزایه‌كی قائیمقام هه‌بێت، پێویسته بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات به ئۆتۆمبێل رێگا ببڕ‌ێت و له ١٢ بازگه تێپه‌ڕ‌ێت تا ده‌گاته قائیمقامییه‌تی شه‌نگال له (دومیز - فایده) له‌ته‌نیشت شاری دهۆك، بۆ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ش هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه"، له‌تیف نێروه‌یی واده‌ڵێت.
به‌شداریكردنی یه‌كێتی له ئیداره خۆجێییه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
لەتیف نێروەیی ده‌شڵێت: "هێشتا خه‌می شه‌نگالییه‌كان به‌رده‌وامه، چونكه له‌دوای تێپه‌ڕ‌بوونی نۆ ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایده‌كه‌دا، شه‌نگالیه‌كان به‌رده‌وام به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری و جیاكاری و وێرانكاریییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن"، وتیشی: "هۆكاری به‌رده‌وامبوونی هه‌موو ئه‌م خه‌مانه بۆ سیستمی ناڕ‌ه‌وای ئیداره‌ی قه‌زاكه و ئیداره خۆجێیه‌كه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه و تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ دۆخی شه‌نگال به‌شداریكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له ئیداره خۆجێیه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال و پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی بنكه‌فراوانی خزمه‌تگوزار و شه‌فاف كه خزمه‌ت به‌هه‌موو شه‌نگالیه‌كان بكات به‌بێ جیاوازی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP