دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سکاڵای یاسایی کاردیناڵ لویس ساکۆی لەدژی دەرکردنی مەرسومی کۆماری ژمارە ٣١ی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق رەتکردەوە و رایگەیاند:"رێکارەکانی دەرکردنی مەرسومەکەی سەرۆككۆمار دروستە".
لە بەیاننامەیەکدا دادگای فیدراڵی دووپاتیکردووەتەوە:" دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بەڕەتکردنەوەی داوای سکاڵاکار مارلویس رۆفائیلی یەکەم ساکۆ پاتریارکی بابل بۆ کلدانەکانی عیراق و جیهان، لەبەرنەبوونی هیچ بەڵگەیەک کە پێچەوانەی راستی و دروستی ئەو رێکارانە بێت، کە مەرسومی کۆماری ژمارە ٣١ی ساڵی ٢٠٠٣ی بۆ دەرچووە و لە رۆژنامەی وەقایعی عیراقی ژمارە ٤٧٢٧ لە ٣-٧-٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی ٧-٧-٢٠٢٣ د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند:" هەڵوەشاندنەوەی مەرسومی کۆماری ژمارە ١٤٧ی ساڵی ٢٠١٣ هیچ زیانێک بەدۆخی ئاینی و یاسایی کاردیناڵ لویس ساکۆ ناگەیەنێت، چونکە لەلایەن پاپاوە وەک پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لەعیراق و جیهان دەستنیشانکراوە، بۆیە هەڵوەشاندنەوەی ئەو مەرسومە بۆ راستکردنەوەی دۆخێکی دەستوری بووە کە بەبێ هیچ پاڵپشتییەکی دەستوری و یاسایی دەرچووە.
دووپاتیشیکردەوە:" پاتریارک لویس ساکۆ کەسایەتییەکی پایەبەرز و رێزلێگیراوی سەرۆکایەتی کۆماری عیراقە،چونکە ئەو پاتریارکی کەنیسەی کلدانییە لەعیراق و جیهان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP