سەد و 30 پرۆژەیاسا هێشتا لە پەرلەمانی عیراق
ماون و چارەنووسیان یەکلای نەکراونەتەوە.
ئەمیر مەعمووری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق
ڕایگەیاند پەرلەمان بەدەست دواخستنی کارەکانی و لاوازی ڕۆڵەکەیەوە گیرۆدە بووە،
لەم خولەدا هێشتا 130 پرۆژەیاسا لەسەر ڕەفەکانی پەرلەمان ماون و چارەنووسیان
یەکلایی نەکراونەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت ئەم خولەی پەرلەمان
توانیویەتی تەنیا دوو لە وەزیرەکان بانگهێشت بکات، لەکاتێکدا حەوت بەرنامەی دیکە
هەیە بۆ بانگهێشت کردنی بەرپرسانی باڵای حکوومەت بەڵام ڕێگری سیاسی بەربەستی
سەرەکیانە.
مه‌عموری وتیشی 40 له‌و پڕۆژه‌یاسایانه به‌ته‌واوی
ئاماده‌ن، بەڵام به‌هۆی رێکنەخستنی دانیشتنه ئاساییه‌كانه‌وه په‌سه‌ند نەکراون.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، به‌هۆی
ئاماده‌نه‌بوونی به‌رده‌وامه‌وه به‌زه‌حمه‌ت به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ده‌ناسین
ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م
خوله‌دا ته‌نیا دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوكردووه، له‌كاتێكدا حه‌وت لێكۆڵینه‌وه
به هه‌ڵپه‌سێردراویی ماونه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP