وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، بە چەند
قۆناغێك بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی پێش سنووردانانی ئۆپێك پڵەس زیاد دەكەن.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق
رایگەیاند، رێككەوتنێك لە نێوان وڵاتانی ئۆپێك پڵەس كرابوو بۆ دیاریكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی
نەوت، ئەو رێككەوتنە كاتی بووە و عیراقیش پابەندی رێككەوتنەكە بووە.
وتیشی، لە دوایین كۆبوونەوەی ئۆپیك پڵەسدا
باس لە زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرابوو بە تایبەت عیراق كە رۆژانە 220 هەزار
بەرمیل نەوتی كەمكردووەتەوە.
دەشڵێت، لەمەودوا عیراق بە چەند قۆناغێك
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكات و ڕێگەی پێدراوە چیتر پابەندی بڕیارەكەی ئۆپێك
پڵەس نەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP