كۆمسیۆن واده‌ی داواكاریی بۆ كارمه‌ندانی سه‌رسندووق درێژكرده‌وه‌

عێراق
17:22 - 2025-07-08


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەی داواكاریی بۆ كارمەندانی سەرسندوق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تا رۆژی 20ی تەمموز درێژكردەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا  رایگەیاندووە: "وادەی پێشكەشكردنی داواكاریی بۆ كارمەندانی سەرسندوق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تا رۆژی 20ی تەمموزی 2025 درێژكرایەوە".

راشیگەیاندووە: "پێویستە پێش وادەی دیاریكراو، داواكار فۆڕمی داواكاریی بۆ كارمەندی سەر سندوق، پێشكەش بە نزیكترین سەنتەری تۆماركردن بكات " لەڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە: 
https://pcemp.ihec.iq
ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رۆژی 3ی 6ی 2025 تا رۆژی 9ی 7ی 2025، دەرگای پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكاری بۆ كارمەندانی سەرسندوق كردەوە و ئەمڕۆش وادەكەی تا 20ی تەمموز درێژكردەوە. 

 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP