کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆتاییهات و بڕیاری ناردنی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی نهدا.
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران هیچ بریارێک لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدرا، بهڵام بڕیاردرا لیژنەیەک پێکهێنرێت لە وەزیرەکانی داد، تەندروستیی، دارایی، پلاندانان، خوێندنی باڵا، بۆ تاوتوێکردن و یەکلاییکردنەوەی هەردوو پرۆژە پێشنیازەکەی حکومەتی فیدراڵی و هەرێم لەبارەی چارەسەری مووچەو نەوت و داهات و تەوتین.
هەروەها لیژنەكە پرۆژەیەك لەهەردوو پرۆژەكەی هەرێم و فیدراڵی گەڵاڵە دەكات و دەیخاته بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP