وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: بەهۆی بێ پارەیەوە گرفت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان درووستبووە

عێراق
16:19 - 2025-07-08

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پشتیوانیکردنی خێزانە ئاوارەکان دروست کردووە و پڕۆسەی گەڕانەوەشیان بۆ زێدی خۆیان پەکخستووە.

عەلی عەباس، وتەبێژی رەسمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: دۆسیەی ئاوارەکان هێشتا پێویستی بە پشتیوانییەکی گەورەی دارایی هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستیی مرۆیی و بژێویی بەمەبەستی هاندانی ئەو کەسانەی هێشتا لە کەمپەکاندان، بەتایبەتی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت ناچار بووە پشت بەو بودجە کەمەی ساڵانی ڕابردوو ببەستێت کە بۆی ماوەتەوە، بۆ ئەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی تایبەت بە ئاوارەکان جێبەجێ بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو بڕە پارەیە سنووردارە و لەگەڵ دۆخی ئاوارەکان ناگونجێت، ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادکراوەکان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP