سەرچاوەیەكی ئەمنی: هاوپەیمانان لە بنكەی عەین ئەسەد دەكشێنەوە

عێراق
18:31 - 2025-07-08

سەرچاوەیەكی ئەمنی كشانەوەی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە: هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار ئامادەكاری بۆ كشانەوەی تەواوەتی لەو بنكەیە دەكەن.
سەرچاوەكە وتیشی: كشانەوەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت، بەڵام وردەكاری زیاتری نەخستووەتەڕوو. 
بنكەی عەین ئەسەد دەكەوێتە ناوچەی بەغدادی لە پارێزگای ئەنبار و دووەم گەورەترین بنكەی ئاسمانییە لە عیراق و تاوەکو ئێستا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئیرانی وەکو حەشدی شەعبی و موقاوەمەی ئیسلامی کراوەنەتە ئامانج.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP