بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا سەردانی بەغدا دەکات

عێراق
14:16 - 2025-07-08

وەکو ئامادەکارییەکی پێشوەختە و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە شاری بەغداد.
بڕیارە ئەمڕۆ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە کۆببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی (کەجەکە) ڕایگەیاند: ئەو مەراسیمەی بڕیار بوو لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبچێت.
بەگەێرەی زانیارییەکان، هەردوو دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و دەزگای هەواڵگریی عێراق بە ئاگاداری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی پێویستییان کردووە بۆ ڕێکخستنی شێوازی چەکدانانی پەکەکە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی، پەکەکە بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆیان، یەکەم گەڕی چەکدانان جێبەجێ بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP