كه‌ركوك .. كۆبونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌پرسی هه‌ڵبژاردن رێكخرا

کوردستان
17:13 - 2023-11-23

به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی ئایینی و ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی ئه‌كادیمی له‌كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست، سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆكردنی له‌سه‌ر هاندانی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان، به‌و پێیه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ چاره‌نوسسازه‌ بۆ كوردانی شاری كه‌ركوك.

ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ داواكارن له‌دانشتوانی شاری كه‌ركوك بچن كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه‌، تاوه‌كو زۆرترین كورسی بۆ كورد مسۆگه‌ر بكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP