كارلۆ ئەنچیلۆتی بۆندەكەی نوێ دەكاتەوەو بەرازیل بێ هیوا دەكات

وەرزش
16:54 - 2023-11-28

لەهەواڵێكی چاوەڕواننەكراودا, كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تاكو ساڵی 2026 بۆندەكەی لەگەڵ قەڵای شاهانە نوێ دەكاتەوە, پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوو ناوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبەسترایەوە بەهەڵبژاردەی بەرازیل و باس لەوەدەكرا لە دوای كۆتاییهاتنی بۆندەكەی ، یانە ئیسپانییەكە جێدەهێلێت و ئەركی مەشق و راهێنانی سامبا لەئەستۆ دەگرێت ، بەڵام لە دواین پێشهاتدا ، رۆژنامەی ( ڕیلیفۆ ) ی ئیسپانی تیشكی خسۆتە سەر دواین گفتوگۆكانی نێوان كارلۆ و ئیدارەی یانەی شاهانە كە رێكەوتنی سەرەتایی كراوە بۆندەكەی ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە تاكو هاوینی 2026 نوێ بكرێتەوە ، ئەمەش لەكاتێكدا بۆندەكەی كارلۆ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە كۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی پێ دێت .
**************


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP