سه‌رۆك بافڵ: پەیوەندیی مێژوویی نێوان کورد و چین په‌ره‌ی پێبدرێت

کوردستان
19:41 - 2023-11-29


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە لیو جیون، كونسوڵی كۆماری میللی چین لە هەرێم کرد.

  لەدیدارێکدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ویستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆپتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکان لەگەڵ کۆماری چینی میللی لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و هیوای خواست، ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان گەلی کورد و چین کە سەرۆک مام بناغەدانەرێتی، گەشە بکات و پەرەی پێبدرێت.

  لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ هانی کۆمپانیا چینییەکانی دا تاوەکو بەشدارییەکی کاریگەرتر و چالاکیی زیاتریان هەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم و هەموو پشتیوانییەکیشی بۆ دووپاتکردنەوە.

  هەر لە دیدارەکەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP