ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه‌ رۆژێكی تر درێژكرایه‌وه‌

جیهان
14:28 - 2023-11-30

بزوتنه‌وه‌ی حه‌مماس به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێككه‌وتوون له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌یان بۆ رۆژێكی دیكه‌.
حه‌مماس له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ته‌نها باسی له‌ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ئاگربه‌ست كردووه‌ و ئاماژه‌ی بۆ هیچ شتێكی دیكه‌ نه‌كردوه‌ و لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ریش درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌ و ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عاته‌ و به‌ هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشوه‌.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ ته‌لئه‌بیب و به‌پێی زانیاریی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆكردن بووه‌ له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌وه‌.
له‌ 24ـی ئه‌م مانگه‌، به‌پێی رێككه‌وتنێك هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی حه‌مماس و ئیسرائیل ئاگربه‌ستیان بۆماوه‌ی چوار رۆژ راگه‌یاند، دوای كۆتاییهاتنی واده‌كه‌ ئه‌م ئاگربه‌سته‌ بۆ دوو رۆژیكه‌ درێژكرایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش بۆ جاری دووه‌م و بۆ رۆژی حه‌وته‌م ئاگربه‌سته‌كه‌ درێژكرایه‌وه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP