حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مریكا به‌ بۆردومانكردنی هێزه‌كانیان لە کەرکوک تۆمه‌تبار ده‌كات

عێراق
20:56 - 2023-12-03


میدیاكانی نزیك له‌ حه‌شدی شه‌عبی ئەمریکایان به‌ بۆردوومانكردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هێزه‌كانیان له‌ سنوووری كه‌ركوك تۆمه‌تبار كرد.

ئه‌و میدیایانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌و بۆردومانه‌دا ژمارەیەک ئەندامی سه‌ربه‌ (نوجه‌با) کوژراون و بریندار بوون، لەکاتێکدا ئه‌و چه‌كدارانه‌ لە ئەرکی ئاسایی خۆیاندا بوونه‌.  

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، بنكه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌دوای هێرشه‌كانی حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی (مقاومه‌)ی ئیسلامی عێراقی، هێرشی چڕیان كراوه‌ته‌سه‌ر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP