سه‌رۆك بافڵ و قه‌یس خه‌زعه‌لی: ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كۆتاییانپێبهێنرێت

عێراق
18:05 - 2023-12-06



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لەبەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان لایەنەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و هاوبەشیی راستەقینە لە وڵاتدا.

لەدرێژەی دیدارەکەدا جەخت لە کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و چارەسەری یاسایی و دەستووریی کێشەکان کرایەوە بەتایبەت لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و گەیشتن بە رێککەوتنێکی یەکجارەکی کە زامنی پاراستنی مافی هەموولایەک بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP