به گومانی به‌شداربوون له ته‌قینه‌وه‌كانی پارێزگای كرمان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ٣٢ كه‌سیان ده‌ستگیركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، مه‌هدی به‌خشی، داواكاری گشتی پارێزگای كرمان به تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی بكه‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی پارێزگاكه‌یان ده‌ستگیركردنی ٣٢ كه‌سی راگه‌یاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه به‌رده‌وامه‌و له قۆناغی داهاتوودا زیاتر لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه ئاشكراكراوه، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی تریش ده‌ده‌ن.
هاوكات، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری هێزه چه‌كداره‌كان له‌پارێزگای كرمان رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی كرمان خۆكوژی بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP