به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كرده سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌گوێره‌ی میدیای ئه‌مریكا، هێرشه‌كه به فڕۆكه و كه‌شتی جه‌نگییه‌وه كراون و تێیدا چه‌ند شارێكی یه‌مه‌ن كراونه‌ته ئامانج، كه حووسییه‌كانی تێیدا باڵاده‌سته.
دوای هێرشه‌كه‌ش جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌و، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به هاوكاریی ئوسترالیا، به‌حرێن، كه‌نه‌دا و هۆڵه‌ندا هێرشیان ردووه‌ته سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
راشیگه‌یاند دوودڵ نابم له‌وه‌ی فه‌رمان به كرده‌وه‌ی سه‌ربازی زیاتر دژی حووسییه‌كان بده‌م، ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
جۆبایدن وتیشی هێرشی به‌رده‌وامی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر ده‌ریای سوور، كارمه‌ندانی ئه‌مریكا، ده‌ریاوانه مه‌ده‌نییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانمانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌ره‌وه عه‌بدولمه‌لیك حووسی، سه‌ركرده‌ی حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن له راگه‌یێندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه هیچ هێرشیكی ئه‌مریكا به‌بێ كاردانه‌وه نابێت و هه‌ر كارێك پێمان بكرێت بێ دوودڵی ده‌یكه‌ین.
هێرشه‌كه كاردانه‌وه‌ی جیهانی لێكه‌وته‌وه و هه‌ر یه‌كه له سعودییه و ئێران نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه ده‌ربڕی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP