رووسیا: لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٣٥٩ سەربازی ئۆکراین لەلایەن هێزەکانمانەوە کوژران

جیهان
15:29 - 2024-04-28

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بارەی نوێترین پێکدادانی نێوان ‌هێزەکانیان لەگەڵ سوپای ئۆکرانیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا لە ٣٠ ناوچەی جیاوازی ئۆکرانیا، هێزەکانمان ٣٧٠ ئامانجیان پێکاوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٣٥٩ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.
جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكرانیا، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP