وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی پاكستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه قبووڵنه‌كراوه‌و لێكه‌وته‌ی زۆر جددی ده‌بێت.
دوێنێ له‌هێرشێكی مووشه‌كی ئێران‌دا بۆ سه‌ر ویلایه‌تی به‌لوچستان له‌پاكستان، دوو منداڵ كوژران و سیانی دیكه‌ش برینداربوون. سوپای پاسدارانی ئێرانیش ڕایگه‌یاند، باره‌گای پارتێكی نه‌یاری به‌ناوی "جه‌یش عه‌دل" كردووه‌ته ئامانج.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، پاكستان ناڕه‌زایی توندی خۆی له‌سه‌ر هێرشه‌كه گه‌یاندووه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران.
جه‌ختیله‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، نابێت ئێران تاكــلایه‌نانه هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان راشیگه‌یاندووه، ئاماده‌ن هاوكاری ئێران و وڵاتانی دراوسێی دیكه‌شـبن له‌پرسی تیرۆر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP