سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیستۆنیا كۆبووه‌وه‌

جیهان
21:15 - 2024-01-17

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی كه‌پێكهاتوون له‌شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌لار كاریس سه‌رۆكی ئیستیوانیا كۆبووه‌وه‌و پرسی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌م دواییه‌ له‌هه‌رێمدا ڕوویانداوه‌ تاوتوێكرد.

له‌به‌غداش د. له‌تیف رە‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئه‌لار كاریس سه‌رۆكی ئیستۆنیا كۆبوونه‌وه‌و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و چۆنییه‌تی په‌ره‌پێدانی، گفتوگۆیان كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر بایه‌خی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و ئیستیوانیاو فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری له‌بواره‌كانی ئابوری و ژینگه‌و كشتوكاڵ و، وزه‌ی نوێبووه‌وه‌و زانست و ته‌كنۆلۆژیاو، گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زمون له‌ بواره‌كانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و ئاسایشی ئینته‌رنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP