پاكستان وه‌ڵامی هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی ئێرانی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی دایه‌وه و به موشه‌ك و درۆن هێرشیكردی سه‌ر ئه‌و وڵااته، و حه‌وت شوێنی كرده ئامانج، و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م حه‌وت كه‌س كوژراون، كه سێ ژن و چوار منداڵن، و هاوڵاتی بیانی بون.
ئه‌م هێرشانه رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه ئێران رایگه‌یاندوه، "هێرشی موشه‌كی ورد و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان"ی به‌كارهێناوه بۆ له‌ناوبردنی دوو مۆڵگه‌ی گروپی چه‌كداری سوننه‌ی جه‌یشئه‌لعه‌دل له پارێزگای به‌لوچستانی باشوری ڕۆژئاوای پاكستان.
هه‌ردو وڵاتی پاكستان و ئێران له مێژه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ چه‌كداران كردوه له ناوچه‌ی به‌لوچ به‌درێژایی سنوره‌كانیان كه 900 كیلۆمه‌تری (560 میل)ه كردوه، به‌ڵام ئه‌م روداوانه نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌یه له نێوان هه‌ردو زلهێزی دراوسێدا، له كاتێكدایه كه دوژمنایه‌تییه ناوچه‌ییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕی ئیسرائیل له غه‌ززه زیاد ده‌كات.
لای خۆشیه‌وه حوسێن ئه‌میر عه‌بدولله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوێنێ له چاوپێكه‌وتنێكدا له داڤۆس وتی، وڵاته‌كه‌ی ته‌نها "تیرۆریستان" ئێرانی له‌سه‌ر خاكی پاكستان كردوه‌ته ئامانج و "هیچ كام له هاوڵاتیانی وڵاتی دۆستی پاكستان له‌لایه‌ن موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانه‌وه نه‌كراونه‌ته ئامانج".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP