یاریده‌ده‌رێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خوازیاره كاره دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌ستپێبكاته‌وه.
پرانای وادی كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری كۆنترۆڵی چه‌ك و داماڵینی چه‌ك و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا هه‌یه، له وتارێكدا بۆ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی له واشنتن ڕایگه‌یاندوه، له هه‌لومه‌رجی په‌ره‌سه‌ندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، زۆر ئه‌سته‌مه سه‌رنج بخرێته سه‌ر چالاكییه‌كانی ئێران كه په‌یوه‌ندییان به به‌رنامه‌كه‌یه‌وه هه‌یه".
وتیشی، "ئێستا زۆر قورسه بۆ ئێمه كه ئاستی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بپارێزین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هیوادارین له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی قه‌یرانه‌كان له مانگه‌كانی داهاتو یان ساڵانی داهاتودا، بتوانین به شێوه‌یه‌كی بنیاتنه‌رتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بكه‌ین".
ئیداره‌ی جۆو بایدن گفتوگۆی ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێكرد سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، كه له ساڵی 2015 ئه‌نجامدرا، دواتر واشنتن له ساڵی 2018 له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا لێی كشایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP