ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ڕاپۆرتی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ساڵی 2023ی له‌ئێران بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، 929 كه‌س له‌سێداره دراون، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵی 2022 53.5% زیادیكردووه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌ساڵی 2023دا سزای له‌سێداره‌دان لانیكه‌م له‌سه‌ر 829 به‌ندكراو له‌به‌ندیخانه‌جۆراوجۆره‌كانی ئێران‌دا جێبه‌جێكراون، شه‌ش كه‌سیان له‌شوێنی گشتیدا له‌سێداره دراون، هه‌ر له‌ساڵی ڕابردوودا سزای له‌سێداره‌ی 22 ژن و پێنج منداڵ له‌به‌ندیخانه‌كانی ئێران جێبه‌جێكراون.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوانه له 31 پارێزگای ئێران جێبه‌جێكراون و زۆرترین ژماره‌ی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانیش له‌پارێزگای ئه‌لبورز تۆماركراوه كه 166 كه‌س له‌به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌سێداره دراون.
كۆی گشتیی ئه‌و 829 به‌ندكراوه‌ی كه جێبه‌جێكرانی سزای سێداره‌یان له‌لایه‌ن هه‌نگاوه‌وه تۆماركراوه، ناسنامه‌ی 678 كه‌سیان ئاشكراكراون، ناسنامه‌ی 151 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش نه‌زانراون.
هۆكاری له‌سێداره‌دانه‌كانشی ڕوونیكردوه‌ته‌وه، 56%یان به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌رو، 1% دزیكردن و، 3% ده‌ستدرێژی سێكسی و، 4%یان بابه‌تی سیاسی و، 1%شیان نه‌زانراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP