ئاژانسی هه‌واڵی سوریا (سانا) بڵاویكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی جێنشینی هاووڵاتیان له ناوچه‌ی (ئه‌لمه‌زه)ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
سانا به دووریشی نازانێت هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدرابێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر (سانا) بڵاویكرده‌وه، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق بیسترا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایكردووه كه:" ئەو باڵەخانەیەی هێرشکراوەتە سەری لەلایەن ئیسرائیلەوە، بە تەواوەتی داڕوخاوەو بەرپرسێکی سوپای پاسدارانش كه له هێرشه‌كه‌دا كراوه‌ته ئامانج کوژراوه‌و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوونه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP