پڕۆژه‌یاساكه‌ی به‌ریتانیا دژی كۆچبه‌ران به‌ده‌نگی 320 په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته‌و دوای نزیكه‌ی زیاتر له‌ساڵێك له‌ڕاگه‌یاندنی پلانی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ناردنی كۆچبه‌ران بۆ ڕواندا، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌سه‌ندكرد.
ڕیشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، گرنگه ڕێگریی له‌به‌له‌مه نایاساییه‌كان بكه‌ین، خۆشحاڵم پلانه‌كه‌مان كارده‌كات، ژماره‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان یه‌ك له‌سه‌ر سێ كه‌میكردو ئه‌مه پێشتر ڕووینه‌داوه، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ده‌توانین جیاوازی بكه‌ین، تا ئه‌و كێشه‌یه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ربكرێت پێویسته به‌رپه‌رچدانه‌وه‌مان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌نایاسایی بێنه ئێره، ده‌بێت دووربخرێنه‌وه، بۆیه پلانی ڕواندا زۆر گرنگه.
وتیشی: پێویسته ئه‌نجومه‌نی لۆرده‌كانیش ئه‌و پلانه په‌سندبكه‌ن، تا كۆتایی به‌هاتنی به‌له‌می كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان بهێندرێت.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كه، هه‌ر كۆچبه‌رێك له‌دوای یه‌كی كانونی دووه‌می 2022 گه‌یشتبێته به‌ریتانیا بۆ ڕواندا ڕه‌وانه ده‌كرێت‌و له‌وێ ده‌مێنێته‌وه تا پڕۆسه‌ی په‌سندكردنی په‌نابه‌رییه‌كه‌ی كۆتایی دێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP