پنتاگۆن: له‌ عێراق و سوریا 140 هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا

جیهان
12:37 - 2024-01-20



سابرینا سینگ جێگری وته‌بێژی پنتاگۆن رایگه‌یاند، كۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته‌سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كانه‌وه‌ 140 هێرش بوونه‌، كه‌ 57 له‌و هێرشانه‌ له‌ عێراق و( 83)شیان له‌ سوریا بوونه‌.

 له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانییدا جێگری وته‌بێژی پنتاگۆن باسی له‌ پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه‌ له‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا ئێستا، واته‌ له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ ئێران بۆسه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا، تێكڕا 140 هێرش بوونه‌، كه‌( 57)شیان له‌ عێراق و( 83)شیان له‌ سوریا بوونه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP