سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی ٤ ڕاوێژکاری سەربازیی لە هێرشهكهی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق راگهیاند.
ئەمڕۆ شەممە 20 كانونی دووهم 2024 ، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران رایگهیاند:" ٤ ڕاوێژکاری سەربازیی ئێرانی لە هێرشهكهی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق كوژران."
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، راگهیهندراوێكی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی بڵاوكردهوه كه تێیدا هاتووه:" جارێکی دیکە قەوارەی دڕندە و تاوانباری زایۆنی هێرشیکردە سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەو هێرشه ئاسمانییهدا کە لە لایەن فڕۆكهكانی ئەو قەوارە دەستدرێژکار و داگیركهرهوه ئهنجامدرا، ژمارەیەک لە هێزەکانی سوریا و 4 ڕاوێژکاری سەربازیی لە کۆماری ئیسلامی شەهید بوون.”
ئاماژهی بۆئهوهكردووه كه:" دواتر زانیاری زیاتر بڵاودهكهنهوه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP