ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه‌ گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س

جیهان
15:01 - 2024-01-20



ئەمڕۆ شەممە كانونی دووه‌می 2024، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌ ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٤٥ فەلەستینی کوژراون و بریندار بوون.

وەزارەتەکە لە راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" هێزه‌كانی ئیسرائیل ١٤ کۆمەڵکوژییان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا ١٦٥ كه‌س كوژراون و ٢٨٠ دیكه‌ش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا ژمارەیەک قوربانی لە ژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاکان ماون و تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگریی شارستانی ده‌ستیان پێناگات".

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو: لە 7 مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە تا ئێستا ژمارەی كوژراوانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتووەتە ٢٤ هەزار و ٩٢٧ كه‌س و ٦٢ هەزار و ٣٨٨ كه‌سش بریندار بوونه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP